قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر زه‌یتون له‌ناوده‌بات

لڤین:
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتونی خراپ‌دا ده‌گرێت و به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له‌ناوی ده‌بات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه قائیمقامیه‌تی سلێمانی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن ده‌ست به‌سه‌ر (200) سه‌تڵی هه‌شت كیلۆگرامی زه‌یتونی جۆراوجۆردا له كۆگاكانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیدا گیراوە.
ئاماژە بەوەشکردووە ئەو زەیتونەی دەستی بەسەرداگیراوە كه‌ڕوی كردووه و خاوه‌نه‌كانیشیان به‌نیازبوون به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو؛ بڕی زه‌یتونه كه‌ڕواویه‌كه یه‌ك تۆن و (600) كیلۆگۆامه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.