فاروق مەلا مستەفا: ئێمە دوورین لە ململانێ سیاسیەكان و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی

لڤین:
سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق رایگەیاند هەواڵی هاتنە سەر مەكتەبەكەی دوورە لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی ئیشوكارەكانیان بەڕێوە دەچێت.

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەدارو خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: هەموو ئەو هەواڵانەی كە باس لە هاتنە سەر مەكتەبەكەم دەكەن دوورە لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی ئیشوكارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە دوورن لە ململانێی لایەنە سیاسیەكان و كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی.

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیاندنێك لە مەكتەبی فاروق مەلا مستەفاوە
لەچەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.
لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.
لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
ئێمە لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین.

مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفا
10/9/2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button