ئەمریکا ھێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکێشێتەوە

لڤین:

ئەمریکا ھێزە کوردییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان ئاگادار کردووەتەوە کە ھێزەکنی لە سوریا دەکێشێتەوە.

بەسام سەقەری، نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتی لە واشنتۆن رایگەیاند، ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە بە کشانەوەی ھێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا ھەنگاو بە ھەنگاو، بەڵام پرۆسەکە ھاوشێوەی ئەفغانستان نابێت.

نوێنەرەکەی ئەنجومەنی سوریای دێموکراتی رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی جەنگی داعش دەمێننەوە، بەڵام ئەو کاتە ڕوون نییە.

ئەو وتیشی، ئیدارەی خۆسەری داوایکردووە، تا ئەو کاتەی رێگە چارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی سوریا دەدۆزرێتەوە ئەمریکا لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button