دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان دواخرا

لڤین:
تیمی پارێزەرانی بەرگری لە دەستگیركراوانی بادینان رایانگەیاند، دانیشتنى دادگاى دووى هەولێر تایبەت بە دۆسێىى پێنج چالاكوانى بادینان جارێکی دیکە دواخرا.
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ هەریەكە عامر خالید، فرسەت ئەحمەد، جەمال خەلیل، سلێمان موسا، سلێمان كەمال، دادگاییکردنیان بەڕێوە بچێت بەهۆى نەبینینی دۆسێیەكان، دادوەر بڕیاریدا دادگایكردنیان دوابخات.
لەبارەى ڕۆژى دادگایکردنى ئەم چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە تیمی پارێزەرانی بەرگری لەو دەستگیركراوانە باسیان لەوەکرد، دانیشتنەکە بۆ ٦- ١٠ – ٢٠١٢، دواخراوە.
ئەو چالاکوانانەی دەستگیرکراون ژمارەیان زیاتر لە ٧٠ کەسە و ماوە نزیکە ساڵێک دەبێت دەستگیرکراون، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی هەرێم، سیخوڕیی، هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، دەستگیرکراون، بەشیکیان دادگایی کراون سزای پێنج کەسیان بە فەرمی راگەیەندراوە و پرۆسەی دادگایی دەستگیرکراوەکانی دیکەش، گروپ گروپ بەڕێوەدەچێت.