بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراقە

شاندێکی وەزارەتی بەرگری گەیشتە کەرکوک

لڤین:

شاندێکی وەزارەتی بەرگری گەیشتە کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنومەنی ئاسایشی عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ جومعه‌ عناد سه‌عدون جبوری وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌كی تر له‌پله‌دارانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی شاری کەرکوکی کرد.

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عیراق له‌كه‌ركوك و فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی كه‌ركوك و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك پێشوازییان لە شاندەکەی وەزارەتی بەرگری کرد.

مه‌روان عانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ باڵا ئه‌منیه‌ی عیراق بۆ كه‌ركوك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و بڕیارانه‌یه‌ كه ‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ كه‌ركوك ده‌ریكردوون.

وتیشی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له‌به‌غداد كۆبۆته‌وه‌ و چەند بڕیارێكی بۆ باشكردنی ڕه‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك ده‌ركردووه‌.

عانی وتیشی: وه‌فده‌ باڵاكه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كات و ڕایانده‌سپێرێت بۆ جێبه‌جێ كردنیان.

ئەوەش دوای ئەوەهات له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌سنوری ناحیه‌ی ڕه‌شاد له‌باشوری كه‌ركوك له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی په‌لاماردران و ژمارەیەک پۆلیس گیانیان لەدەستدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button