ژمارەیەک بەرپرسی بازرگانی لەشفرۆشی دەکەن

دیاردەیەکەی مەترسیدار لە زۆربەی شارەکانی هەرێم تەشەنەی سەندووە و هەڕەشە لە خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەجۆرێک دەیان خێزانی هەڵوەشاندووەتەوە و سەدان گیروگرفتی کۆمەڵایەتی دروستکردووە.

دیاردەکە باندی گەورەی مافیایی بۆ پێکهێنراوە و بازرگانی پێوەدەکەن، دەیان کچ و ژن گیرۆدە بوون و ناتوانن دەستبەرداری باندەکان بن، قاچاخچێتی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی لەگەڵ تێکەڵکراوە.

ئەو دیاردەیە لەشفرۆشییە…

بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ساڵانە بڵاوی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان بووەتە بازاڕێکی گەرمی لەشفرۆشی کچانی ئێرانی و ژمارەیەکی بەرچاو کچ و ژن بۆ ئەو مەبەستە هاتوونەتە شارەکانی هەرێم.

ئەم پرسە یەکەمجار ساڵی ٢٠١٧ لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا بە فەرمی باسکرا تێیدا ئەوە هاتووە کە ژمارەیەک بەرپرسی دەستڕۆیشتووی هەرێمی کوردستان بەو بابەتەوە تێوە گلاون و دەستیان تێیدا هەیە.

بابەتی لەشفرۆشی و باندەکانی تایبەت بەو بوارە لە هەرێمی کوردستان، لە دەستگیرکردنی ژنێک بە ناوی بەیۆ کە تۆمەتی ئیدارەدانی یەکێک لەوباندانەی دراوەتە پاڵ،  دوبارە بوویە پرسی گەرمی میدیاکان، بەڵام بە ئێستاشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم هاوشێوەی تەواوی دۆسیەکانی دیکە رێگە چارەیەکی گونجاویان بۆ نەدۆزیوەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی لڤین، ئەو باندانە بە سەر چەند ئاستێکدا دابەش بوون بەشێکی بەرچاویان کڕیارەکانیان بازرگان و کەسانی سەرمایەدارن، پارەیەکی زۆر لەو کچانەدا خەرج دەکەن کە ئاهەنگەکانیان بۆ دەڕازێننەوە و شەوانی سووریان بۆ ساز دەکەن.

شەوانی سوور دەستەواژەیەکە بۆ ئەو بازرگان و دەستڕۆیشتوانە بەکاردێت کە کچانی شۆخ و گەنج شەوانە ئاهەنگی سەما و گۆرانییان بۆ ساز دەکەن و دواتر حەزە سێکسییەکانیان لەگەڵدا تێر دەکەن.

ئەم جۆرە باندانە زیاتر ئەو کچانە بەکاردەهێنن کە لە سۆشیال میدیادا دەردەکەون و بوونەتە ئەستێرەی میدیا تەلەفزیۆنە هونەرییەکان.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە زۆنی زەرد دەیان تەلەفزیۆن لە ژێر ناوی میدیای هونەری کراونەتەوە ساڵانە ملیۆنەها دۆلاریان لە بودجەی گشتی تێدا خەرج دەکرێت، ئەم تەلەفزیۆنانە برەو بە دەرخستنی ئەو کچانە دەدەن کە خولیای یاخی بونی کۆمەڵایەتیان هەیە و بە جۆرێک ئاڕاستەیان دەکەن کە هیچ سنوورێکی کۆمەڵایەتی ناهێڵنەوە.

بە ئاشکرا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بانگەشە بۆ جەستەی خۆیان و تێرکردنی حەزە سێکسییەکانی بەرانبەرەکانیان دەکەن.

بەشێکی دیکەی ئەم باندانە بۆ ئەو کەسانە پێکهێنراون کە داهاتێکی سنورداریان هەیە، بەشێکی زۆریان شوێنی حەوانەوەیان دابین کردووە و کڕیارەکان تەنها کرێی بەتاڵکردنەوەی حەزەکانیان دەدەن، فرۆشریارانی ئەم جۆرە لەو کەسانە پێکهاتوون کە بە نهێنی دوور لە چاوی کۆمەڵگا سەرقاڵی لەشفرۆشین.

ماوە ماوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن و شوێنەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

جۆرێکی دیکەی باند، لەو کەسانە پێک‌هێنراون کە لە سەر شەقامەکان بەناوی سواڵ و دەسگێڕییەوە سەرقاڵی پەیداکردنی کڕیارەکانیانن، زۆربەیان خەڵکی ناوچەکانی خوار و باشووری عێراقن، بەشێکی بەرچاویاشین لە ئاوارەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان پێکهاتوون کە بەهۆی دۆخی سەختی دارییەوە دوچاری ئەو دۆخە بوون.

پرسی لەشفرۆشی لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە قۆناغێکی مەترسیدار کە هەڕەشەی جددی لە خێزانەکان دەکات، بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كە پشتی بە داتای دادگای پارێزگاكان بەستووە، لە هەشت ساڵی رابردوودا 62 هەزار و 490 دۆسیەی تەڵاق و جیابوونەوە لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، ساڵ بەساڵیش ژمارەكەی لەزیادبووندایە.

بە تەنها لە ساڵی 2019دا 10 هەزار و 883 خێزان هەڵوەشاونەتەوە کە زۆربەی ئەو دۆسیانە بەهۆی ئاشکرا بوونی خیانەتی هاوسەرگیرییەوە بووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button