لڤین:
بڕیارە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ٥٠٠ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو ئاوارانەدروست بكات كە ناتوانن بچنەوە شوێنەكانی خۆیان.
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند: لەئێستادا كار بۆ دروستكردنی نزیكەی ٥٠٠ یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو ئاوارانە دەكەین كە بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و ئەمنیی ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
ناوبراو لەبارەی ئەو پارەیەی بۆ ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانە تەرخانكراوە دەڵێت: رێكخراوە مرۆییەكان ھاوكاری دارایی حكومەت دەكەن، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
وەزیری كۆچی عێراقی: پرۆژەی دروستكردنی ٥٠٠ یەكەی نیشتەجێ بوون، تەنھا بۆ ئاوارەكانی كامپی جەدعە لە ناحیەی گەیارە دەبێت و دوابەدوای گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكانیش، كامپی جەدعە بە یەكجاری دادەخرێت.