شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەكان دەست پێدەكات

لڤین:
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداریەكی لەبارەی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆییەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژدا دەست بەلابردنی زیادەڕۆییەكان دەكەن.
بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە‌پێناو پاراستنی شە‌قام و شۆستە‌كان كە‌ موڵكی گشتین، ئاگاداری فرۆشیارانی شە‌قامی (كانی با) دەكەنەوە لە‌ شە‌قامی سە‌رە‌كی لەبەردەم نە‌خۆشخانە‌ی هیواوە‌ دە‌ستپێدە‌كات تا كۆتای شە‌قامی بە‌ردە‌م نە‌خۆشخانە‌ی شۆرش كە ‌لە‌ماوە‌ی سێ رۆژدا هە‌ستن بە‌لابردنی زیادەڕۆییەكانیان، كە بونەتە هۆی گرفتی هاتوچۆی هاوڵاتیان و سیمای ناوچە‌كە‌یان تێكداوە‌.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئە‌و ماوە‌یە‌ی دیاریكراوە، بە‌شی لابردنی سە‌رپێچیی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی هە‌ڵدە‌سیت بە‌ئە‌نجامدانی كاری یاسای بەرامبەریان بە‌پێی یاسای ژمارە‌ (3)سالی 2018 كە‌تایبە‌تە‌ بەزیادەڕۆیی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button