ئاڵدار خەلیل وەڵامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دایەوە

لڤین:

ئاڵدار خەلیل وەڵامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دایەوە و دەڵێت هیوادارین یەکێتی میراسی نەتەوەیی مام جەلال و حزبەکەی بپارێزێت.

ئاڵدار خەلیل شەوی رابردوو دوای راگەیەندراوەکەی مەکیەبی راگەیاندنی یەکێتی لە تویتێکدا دەڵێت: لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باسم لە سیاسەتەکانی تورکیا و دەستێوەردانی زەق لە کاروباری کورد و هەوڵەکانی بۆ قوڵکردنەوەی جیاوازییەکان و دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا کردبوو تیایدا وتم کاتێک ناکۆکی دروست دەبێت و تورکیاش لە هەوڵی قوڵکردنەوەی ئەو جیاوازییانە.

بەرپرسەکەی پەیەدە ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەو بیرۆکەیەی ویستم بیگەیەنم لەو مانا و مادەیە تێپەڕیوە کە بیرۆکەکە لەسەری بنیاتنراوە و لێکدانەوەی جیاوازی لەسەر کراوە”.

خەلیل باسی لە هاوکاریەکانی یەکێتی کردووە بۆ شۆرشی رۆژئاوا و دەڵێت پەیوەندیەکانمان بەردەوامن و هەوڵیش دەدەین پەرەیان پێبدەین و دەشڵێت: لەپاراستنی هەوڵ و پەیوەندیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانماندا و بەپەرۆشین هاوکاری بکەین و یەکێتیش بە رێگە چارەی لێکتێگەیشتن کێشەکانی چارەسەر بکات.

وتوشیەتی: بەو هیوایەی میراسی نەتەوەیی جیاکەرەوەی مام جەلال و یەکێتی لەخزمەتی دۆزی کورد و پڕۆژەی دێموکراسی لەهەرێمدا بپارێزرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button