لە هێرێشێکی داعشدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بوونە قوربانی

لڤین:
لە هێرشێكی چەكدارانی داعشدا لە كەركوك هەشت ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و بەپێی چەند سەرچاوەیەكیش ژمارەی كوژراوەكان گەیشتوونەتە 12 كەس.
ئێوارەی دوێنێ چەكدارانی داعش لە ناحیەی رەشادی سەربە پارێزگای كەركوك هێرشیان كردووەتە سەر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی، تێیدا 8 ئەندامی ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی كوژراون.
لەلایەكی ترەوە چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئاماژەیان بەوەداوە، ژمارەی كوژراوەكان بەرزبوونەتەوە بۆ 12 ئەندامی هێزەكانی پۆلیس.