سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن گەیشتە هەرێمی کوردستان

لڤین:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن به یاوه‌ری شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
عه‌بدولمونعم عه‌ودات به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێواز فایه‌قه‌وه پێشوازی لێكرا.
بە گوێرەی زانیاریەکان بڕیاره دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
هەرچەندە سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دوێنێ دەستی پێکردوو بەڵام سەرەتا گەیشتە بەغداد، ئەمڕۆ رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن.