ئەنجومەنی باڵای خانمان سکاڵایەکی تۆمارکرد

ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، نیگەرانە لە هەڕەشەو ترساندنی ژنان و كچان بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ تایبەتیەكانیان دەڵێت، سكاڵامان لەسەر تاوانباران تۆماركردووە.
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، لە پەیامێكدا بڵاویکردەوە، بەهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه.
لە پەیامەكەدا هاتووە: به‌م دواییه‌ش له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه، به ووتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان ناچار ده‌كرێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت.
ئەنجومەنەکە وتوشیەتی: سكاڵامان له دژی تاوانباران له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی تۆماركردووه‌و له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگین له گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
دەقی پەیامەكە:
په‌یامێك له ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان-ه‌وه
مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر لەلایەن كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت.
به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، نه‌خوازراو و دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، روویاندا، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنانی كراونه‌ته ئامانج.
دیسان تاوانباران سنوره‌كانی ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابرووبردنیان كچان، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌داخه‌وه له بری لایه‌نه ئیجابییه‌كانی، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروست ده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه‌و به‌تایبه‌تیش ژنان و كچانی به‌ئامانج گرتووه، به‌م دواییه‌ش له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه، به ووتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان ناچار ده‌كرێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان..
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان سكاڵامان له دژی تاوانباران له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی تۆماركردووه‌و له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگین له گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، تا بیاندۆزینه‌وه‌و راده‌ستی یاسایان بكه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21