هەپەگە: حەوت گەریلا كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كى چه‌كدارانى پارتیه‌وه‌و سه‌رجه‌میان شه‌هید كراون

لڤین:

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ، بەپێی زانیارییەکانیان، گروپێک لە هەڤاڵانیان پێکهاتو لە حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان “بۆ سەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و شەهیدکراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ئەمڕۆ (شەممە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) لەسەر چارەنووسی حەوت گەریلا، کە لە ڕۆژی ( ٣٠ی ئاب )ـەوە چارەنوسیان نادیارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەو هەڤاڵانەمان لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و شەهیدکراون”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، “چەکدارانی پارتی بە شیوازێکی نامەردانە بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردووە، ئەم کردەوە قیزەونە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە”.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ” ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پارتی هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیردەکەن و بە پێداگرییەوە شەڕمان پێدەدەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان، ئەوانمان نەکردووەتە ئامانج، ئێستاش هەر ئەوان خائینانە بۆسە بۆ هەڤاڵانمان دادەنێن و شەهیدیان دەکەن، بەمشێوەیەش شەڕێکی تاکلایەنەیان دژی ئێمە ڕاگەیاندووە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،”پێویستە هەموو گەلی کورد، پرسیار لە پەدەکە و بارزانی بکەن، لە شەڕێکی ناوخۆیی و ڕشتنی خوێنی گەنجانی کورد، چیی بەدەست دێنن؟ بۆچی قیزەونانە شەڕمان پێدەفرۆشن؟ لەم قۆناغەدا دروستکردنی شەڕی کورد بە کورد، ئایا نابێتە لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی گەلەکەماندا، پێویستە کورد و دۆستانی ئەم پرسیارانە لە پەدەکە و بارزانی بکەن”.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” لەم کاتەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ئیمرالی و زیندانەکانی تورکیا، دژی ڕێبەر و هەڤاڵانمان گۆشەگیریی و ئەشکەنجەکانی توند کردووەتەوە و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێرشی فاشتیانە و قڕکەرانە دەکاتە سەر گەل و هێزەکانمان، هاوبەشیی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بۆ ویژدان و دادپەروەریی گەلەکەمان و ڕای گشتی دەهێڵینەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button