ئیدارەی خۆسەری لە بارەی خزمەتی سەربازی بڕیارێکی نوێی راگەیاند

لڤین:

ئیدارەی خۆسەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو کەسانەی راگەیاند کە پێویستە خزمەتی سەربازی ئەنجام بدەن و دەڵێت تەمەن 18 ساڵ تا 23 ساڵ بۆ خزمەتی سەربازی بانگ دەکرێن.

ئیدارەی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە، لەدایکبوانی داواکراو بۆ خزمەتی سەربازی لە دایکبووانی 1998 تا 2003 خزمەتی سەربازیدەیانگرێتەوە.

ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دایکبووانی ساڵانی 1990 تا 1997 لە ئەرکی خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن، بڕیارەکەش ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ریزی هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button