کازمی سەردانی پاکستان دەکات

لڤین:
باڵوێزی پاکستان لە بەغداد رایگەیاند، بڕیاره سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پاکستان بکات و لهگهڵ بهرپرسانی وڵاتهکە چهند رێكکهوتنێك ئهنجام بدات.
ئەحمەد ئەمجەد، بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند: عێراق و پاکستان پەیوەندییەکی پتەوی، سەربازی ئایینی و رۆشنبیرییان هەیە.
باڵوێزی پاکستان له بهغداد وتیشی: ساڵانە 300 هەزار زیارەتکاری شیعەی پاکستانی سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق دەکەن.
ئەحمەد ئەمجەد ئاشكرایكردووه، بڕیاره مستەفا کازمی بەم نزیکانە سەردانی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بکات و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان کۆ ببێتەوە، رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و پاکستان واژوو دەکەن.