وەزیری دارایی عێراق: لە حەوت ساڵدا 120 ملیار دۆلار لە کارەبادا خەرجکراوە

لڤین:

وەزیری دارایی حکومەتی عێراق ئاشکراشیکرد لە حەوت ساڵدا بڕی 120 ملیار دۆلار خەرجیی کارەبا بووە لە وڵاتەکەدا و دەڵێت لە ساڵی 2020دا رێژەی هەژاری بەرزبووەتەوە.

عەلی عەلاوی لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان لە ساڵی 2020دا ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی زۆری داهاتی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە.

وەزیری دارایی عێراق ئەو دەشڵێت، پڕۆژەی کاغەزی سپی هەوڵدەدات سروشتی ئابوریی عێراق بگۆڕێت، ڕێگەبدات کەرتی تایبەت ڕۆڵی گەورەی هەبێت تێیدا، پشتبەستنی عێراق بە داهاتی نەوتی کەمبکاتەوە.

ئەو لە بارەی پێداویستیەکانی کارەباوە ئاشکرای کردووە لە حەوت ساڵی رابردوودا وڵاتەکەی 120 ملیار دۆلاری خەرجکردووە، باسی لەوەشکردووە “عێراق دەتوانێت لەڕێگەی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێنەوە هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، لەگەڵئەوەشدا ڕێگەیەکە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کارەبا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button