گووگڵ ئیمەیڵی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستانی داخست

لڤین:
کۆمپانیای ئەمریکی گووگڵ بە شێوەیەکی کاتی هەژمارەکانی ئیمەیڵی حکومەتی پێشووی ئەفغانستانی داخستووە، ئەوش بە هۆی ئەوەی چەکدارانی تاڵیبان لە هەوڵی بە دەستهێنانی دۆکۆمێنتە دیجیتاڵیەکان بوون.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند نوێنەرانی تاڵیبان هەوڵیان دەدا بە ئیمەیڵ و دۆکیومێنتە دیجیتاڵیەکانی حکومەتی پێشوو بگەن کە نزیکەی 20 هەژماری سەر بەدەسەڵاتدارانی ئەفغانستان هەیە، لەوانە وەزارەتی دارایی و پیشەسازی و خوێندنی باڵان.
ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە ئەو گروپە بە شوین زانیاری لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئیدارەی ئەفغانستان و وەزیرەکانی پێشوو و هاوبەشە بیانییەکان کە هاوکاریان دەکەن کۆدەکاتەوە.
ئەلفابێت خاوەنی کۆمپانیای گۆگڵ داخستنی هەژمارەکانی حکومەتی ئەفغانستانی پشتڕاستنەکردەوە، هاوکات ڕایگەیاند کە “گرتنەبەری رێکاری کاتییە بۆ پاراستنی حساباتی گونجاو”.