کەمپی پەنابەرانی مەخمور جارێکی دیکە بۆردومانکرا

لڤین:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ  جارێکی دیکە کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بۆردوومان کرد.

دوای کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا،  کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بۆردوومان کرد، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە میدیایەکانی کەمپەکە زیان گەیشتووەتە ماڵی هاوڵاتییان و شوشەی ماڵانی شکاندووە و خەڵکی کەمپەکەش نیگەرانن لە بێدەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

کەمپی مەنابەرانی مەخمور شوێنی نشتەجێبوونی پەنابەرانی باکوری کوردستانە و سەرجەمیان ئەو کەسانەن کە لەسەر دۆسیەی پەکەکە لە تورکیا و باکوری کوردستان هەڵهاتوون و کەمپەکە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button