هۆکاری دابەزینی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی چییە؟

لڤین:

بەرێوەبەری بەشی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دابەزینی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی جیهاندیدا بۆ هۆكاری ئەمنی و ئابووری دەگێڕێتەوە.

ئەحمەد عەبدولستار  رایگەیاند: بەخشینی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەر وڵاتێك لەسەر دۆخی ئاسایش و باری ئابووری وڵاتەكە وەستاوە و ئەگەر عێراق بیەوێت ئاستی پاسپۆرتەكەی بەرز بكاتەوە دەبێت رێكار لەم دوو بوارەدا بگرێتەبەر.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی وەک پاسپۆرت یەکێک لە پاسپۆرتە باشەکان پاسپۆرتی عێراقە چونکە قانیلی ساختەکردن نییە.

بەگوێرەی دوا پۆلێنی جیهانی پاسپۆرتی وڵاتان، پاسپۆرتی عێراقی هاوشانی ئەفغانستان و سۆماڵ و لیبیا و سوریایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button