لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ برا گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ڕێگای پیرەمەگرون-سلێمانی نزیک بەندینخانەی سوسێ شەش کەس کە سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل بون توشی روداوی هاتوقچۆ بقون و سێ کەسیان لەروداوەکەدا گیانایان لەدەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند،  لەسەر ڕێگای پیرەمەگرون سلێمانی نزیک بەندینخانەی سوسێ شەش کەس کە سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل  بوون و گەشتیاری عەرەب بوون و لەچوار برا و دایک و باوکێک پێکهاتبوون تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون، لە ئەنجامدا سێ کەسیان مردوون و یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی زانیاری “تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی پیرەمەگرونن لە هەوڵی گواستنەوەی برینداران و قوربانیانی ڕووداوەکەن بۆ  پزیشکی دادی سلێمانی و نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button