لە رووداوێکی هاتووچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
بە هۆی وەرگەڕانی پاسێک له گوندی پاڵنگانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 14 كه‌س له سه‌رنشینانی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە له ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ، پاسێك به 20 سه‌رنشینه‌وه له نزیك گوندی پاڵنگانی سه‌ر به شاری مه‌ریوان وەرگەڕاوە له‌ئەنجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی پاسه‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون سه‌رنشینانی پاسه‌كه سەرجەمیان خەڵکی گوندی پیرسەفای مەریوان بوون و به مه‌به‌ستی زیاره‌تی “وه‌یسی قه‌ره‌نی” كه به مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆز لە كرماشان داده‌نرێت، بەڕێکەوتوون.