ئارەزوو محەمەد: پڕۆژەی ناوی من ناوی دایکمە دژی دین و باوک نییە

لڤین:
ئەندامێکی لیژنەی ژنان و منداڵانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند پڕۆژەی کەمپینی ناوی من ناوی دایکمە، پێویستییە و دژی دین نییە و بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت داتاکان ترسناکن لە عێراق.
ئارەزوو محمود، ئەندامی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پرۆژەی تۆماری منداڵان ھاتە پەرلەمانی عیراق و چەند سیمینارێکیشی بۆ رێکخرا لەناو پەرلەماندا و لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایە.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: پڕۆژەکە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو منداڵانەیە کە باوکیان نادیارە بەھەر ھۆکارێک بێت وەک منداڵەکانی پاشماوەی شەری داعش، یان ئەو منداڵانەی دایکیان عیراقیە و باوکیان ئەجنەبیە و جنسیەی عیراقی نیە یانیش ئەو منداڵانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیەوە ھاتونەتە دونیا.
ئاماژەی بەوە کردووە پڕژەکە گشتگیرەو ئیجباری نیە “مافی خوێندن و چارەسەری پزیشکی و مانەوەو سەفەرو سەرجەم مافە دەستوری و یاسایی و ئاساییەکان دەگەرێنێتەوە بۆ ئەو منداڵانە کە تا ئێستا بە ھۆی نەبوونی ناسنامە بێ بەشن لەھەموو مافێکی ھاوڵاتی بوون “.
ئەوەشی باسکردووە کە پرۆژە یاساکە دەکرێت بە ھێزتر بکرێت لەروی ناونیشان و دارشتنی ناوەرۆکەکەیەوە لە رێگەی کەسانی یاسا ناس و شەرع زان و پسپۆرو شارەزا لە بوارەکەدا.
ئارەزوو محەمەد راشیگەیاندووە: پڕۆژەکە بە هەڵە لێکدانەوە شیکاری بۆ دەکرێت چونکە دژی دین و ئاین نییە و دژی رەگەزی نێر و باوک نییە “بەڵکو نەگوجاوی ناونیشانە و رێگای ئیشکردن لەسەری وێنە راستەقینەکەی شێواندوە”.
ئەندامی ئەو لیژنەیە دەشڵێت: پێویستیەو بە خۆشی و ناخۆشی من و تۆ نیە، بەڵکو کێشەیەکی واقعی ھەیەو پێویستە بە یاسا چارەسەر بکرێت و داتاکان ترسناکن لە عیراق بەداخەوە.