جوتیارانی پێنجوێن گردبوونەوە

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوە، جوتیارانی پێنجوێن گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

جوتیارانی پێنجوێن رێگای پێنجوێن سلێمانیان داخست ودەڵێن، هەرچەندە بڕیاری حکومەتی هەریم خۆیەتی کە لەگەڵ پێگەیشتنی وەرزی تەماتە لەناوخۆدا وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرهەمی ناوخۆ، هێنانی تەماتە لەدەرەوە رابگیرێت، بەڵام لەئێستادا بەشێوەی فەرمی و بە قاچاخیش بەرهەمی تەماتە دەهێنرێتە کوردستان.

ئەو جوتیارانە باس لەوە دەکەن کە هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە هۆکارە بۆ ئەوەی زیانێکی زۆر بکەن بۆیە داوا دەکەین حکومەت بڕایرەکانی خۆی جێبەجێ بکات و رێگری لە هێنانی تەماتە بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button