نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی دیاریكرا

لڤین:
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی هەشت ئەمپێرێک کارەبا نە نێوان نۆ هەزار بۆ 10 هەزار و 500 دینار دەبێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرد و دەڵێت ئەمپێری کارەبا بۆ ئەو مانگە “له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ 10 هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت”.
ئاماژەی بەوە کردووە کە ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) کاتژمێردا بووه و هه‌ر کاتژمێرێک به (42.9) دینار دیاریكراوه.
روونیشیکردووەتەوە “به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت”.