قائیمقامی هەڵەبجە و مەهدی شوشتەری لەبارەی دەروازە سنوریەکا کۆبوونەوە

لڤین:
قائیقمقامی هەڵەبجە و سەر کونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆبوننەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دەروازەی سنوری پشتە و سازان و شوشمێ کرد.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ قائیمقامی شارەکە کۆبوویەوە.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: بەئامادەبوونی مقدەم بەرزان عوسمان لەدیوانی قایمقامییەت پێشوازیمانکرد ئاگای شوشتەری و گفتوگۆ لەسەر کارو پرۆژەو بەرهەمەکانیان لەهەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا باسی مەرزی سازان و پشتەو شۆشمێیان کرد قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند “هەرچی زووە کێشەو گرفتەکانیان چارەسەربکرێت وهەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان دەروازەسنوریەکاندا”.