بزووتەوەی گۆڕان دوو پۆستی ئیداری وەرگرت

لڤین:

بزووتەنەوەی گۆڕان لە سنوری ئیدارەی سلێمانی دوو پۆستی بە فەرمی وەرگرت و لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی متمانەیان پێ بەخشرا.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن متمانە بەخشرایە سلێمان محەمەد سەعید، بۆ پۆستی قائیمقامی دەربەندیخان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە زۆرینەی دەنگ متمانە بەخشرایە تەها ئیبراهیم قادر، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵای لە گەرمیان.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، هەردوو پۆستەكە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بوون و كاندیدەكانیان لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا كراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button