شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: 31ی ئاب بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه كوردستانی دابه‌ش كردووه

لڤین:
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی 31ی ئاب دەڵێت، به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه كه 25 ساڵه كوردستانی دابه‌ش كردووه ، ئه‌و هۆكاره‌یه كه متمانه‌ی له‌نێوان حزبه‌كاندا نه‌هێشتووه.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی ساڵیادی 31ی ئاب پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: خه‌مێكه كه هەرگیزاو هەرگیز به تێپه‌ربوونی رۆژگار ناڕه‌وێته‌وه ، برینێكه هه‌تا دێت قوڵتر ئه‌بێت و ئاسه‌واره‌كه‌ی ڕۆژ داوای ڕۆژ زه‌قتر ئه‌بێته‌وه .
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیایس یەکێتی دەشڵێت:31 ی ئاب به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه كه 25 ساڵه كوردستانی دابه‌ش كردووه ، ئه‌و هۆكاره‌یه كه متمانه‌ی له‌نێوان حزبه‌كاندا نه‌هێشتووه ، ڤایرۆسی ئه‌و ده‌رده‌یه كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ پێوه‌ی ئه‌ناڵین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت: چۆن ته‌با و یه‌ک ڕیز ئه‌بین و چۆن برینه قوڵه‌كانمان سارێژ ئه‌بن ئه‌گه‌ر هێنانی ده‌بابه‌ی دوژمن بۆ ناو ماڵی كورد و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان لەلایەن پارتییەوە بەقارەمانێتی و داستان بەخەڵکی كوردستان و هەولێر بفرۆشرێته‌وه؟.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەوپەری شەرمەزارییە شانازی بەشەرعییەت وەرگرتن لە لوولەی ئەو دەبابە و چەکانەوە بکرێت کە ١٨٢ هەزار هاووڵاتی بێ‌تاوانیان ئەنفال کرد ، لەو ڕژێمەی پێنج هەزار ژن و منداڵی بێتاوانی لەهەڵەبجە شەهید کرد ، لەو هێزەی هەزاران گوندی کوردستانی وێران کرد “.