دواین سەربازی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان کشایەوە کێبوو؟

لڤین:

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەمە دوایـین سەربازی ئەمەریکا بوو کە خاکی ئەفغانستانی جێهێشت و چووە ناو دوایـین فڕۆکەی C-17 لە فڕۆکەخانەی کابول .

وەزارەتەکە لە بارەی ئەو سەربازەوە  دەڵێت ئەو سەربازە جەنەڕاڵ کرێس داناهیو بوو کە فەرماندەی هێزی 82 ی پەڕەشووتە.

به‌پێی راپۆرتێكی فۆرن پۆلسی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن رزگاركردنی 123 هه‌زار كه‌س كه‌ 118 هه‌زاری ئه‌فغانییه‌، ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ناجه‌نگی له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكا.هەر چەندە زیاتر له‌ 59 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌فغانی ماون، كه‌ داوایان كردووه‌ وڵاته‌كه‌ به‌جێبێڵن و له‌ ئه‌فغانستانن، كه‌ زۆربه‌یان چالاكوانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ و پزیشك و ژنانی چالاكی بواری هونه‌ری و وه‌رزشی-ین.

پـێشتر جەنەڕاڵ کێنث مەککەنزی، فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە پەنتاگۆن بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند دوایـین فڕۆکەی C-17 ی ئەمەریکا کە فڕۆکەخانەی کابولی جێهێشت لە کاتژمێر 11:59 ی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بوو.

نیو كاتژمێر دوای رۆیشتنی دواهه‌مین فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی-یش چه‌كدارانی تاڵیبان چوونه‌ ناو فڕۆكه‌خانه ‌و به‌ ئاسمانی شاره‌كه‌دا ته‌قه‌ی خۆشیان كرد، به‌پێی هه‌واڵێكی “رۆیته‌رز” له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی خۆشی 3 كه‌س كوژرا و 19 كه‌سیش برینداره‌.

شەڕی ئەفغانستان لە 7 ی مانگی دەی ساڵی 2001 دەستیپـێکرد پاش ئەوەی تاڵیبان ئامادەنەبوو ئوسامە بن لادن ڕێبەری ئەڵقاعیدە لەو سەردەمەدا کە بەرپـرس بوو لە هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر ، ڕادەستی ئەمەریکا بکات.

ناتۆ بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا توانی لە ماوەیەکی کورتدا تاڵیبان لەسەر دەسەڵات لابدات، بەڵام نەیتوانی وەک هێزێکی چەکداری کۆتایی پـێبهێنێت. ئێستاش کە ئەمەریکا لە پاش 19 ساڵ و 10 مانگ و 3 هەفتە و 2 ڕۆژ ئەفغانستانی جێهێشت، ئەم شەڕە بووە درێژترین شەڕی ئەمەریکا لە مێژوودا

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button