لە بارەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتکردن نەخۆشخانەی عەلی ناجی روونکردنەوە دەدات

لڤین: 

كلینكی عەلی ناجی ڕایدەگەیەنێت، بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە بەرواری ١٥⁄٨⁄٢٠٢١ پشكنینی P.C.R بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بەمەبەستی گەشتكردن سەردان دەكەن ئەنجام دەدات.

ئاشكراشیدەكات، ئەنجامی پشكنینەكە باوەڕپێكراوەو هەمان سیستەمی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سەرچنار پەیڕەو دەكرێت و هەردوو شوێنەكە لە تاقیگەی مۆڵیكیولەری سەرچنار ئەنجام دەدرێت، هاوكات ئەنجامەكان بەهەمان كڵێشەو نووسراوی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر لەسەرچنار دەدرێتەوە كە سیستەمەكە پەیوەستە بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و دەتوانێت هاووڵاتی ڕاستەوخۆ وەریبگرێتەوە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی كەپێویست بە هیچ مۆرێك ناكات.

نەخۆشخانەکە ئەوەش ڕووندەكاتەوە، سەرجەم ئەنجامەكان باركۆدی تایبەتی لەسەرەو بەو ڕێگەیەش بەڵگەی ڕاستی ئەنجامەكە دەردەخات لەسەرجەم فڕۆكەخانەو خاڵە سنوورییەكان باوەڕپێكراوە، هەروەها كلینكی عەلی ناجی بۆكەمكردنەوەی ئەو لۆدەی لەسەر پشكنینی گەشتیاران كراوەتەوە تاهاوكاربێت بۆ كەمكردنەوەی بەركەوتن و قەرەباڵغی كەتەنها لەماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەكدا سەرجەم كارەكانی پشكنینەكە ئەنجام دەدرێت.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەنجامی پشكنینی سەفەر تەنها ٨ بۆ ٢٤ كاتژمێری پێویستە بۆ دەرچوونی ئەنجامەكە و لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان پشكنینی هاووڵاتیان لە كاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٩ شەو لە كلینكەكە ئەنجام دەدرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button