کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

لڤین:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی چوارشەممە و کۆتایی پشووی هاوینە رادەگەیەنێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بە پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (1ی ئەیلول) بەڕێوەدەچێت.