هۆشداری دەرێتە شۆفێری تەکسیەکان

هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە تا ١ی مانگی ١١ لەزگە و لۆگۆ لە تاکسییەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی تاكسی بەتایبەت ئەوانەی كەتاكو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەكردوە بەمەبەستی لێدانی لەزگەو لۆگۆ ئاگاداردەكەینەوە ،كەوا دەبێت بەرلە بەڕواری ١ی ١١ی ٢٠٢١ كارەكانیان ڕاییبكەن ولەزگەو لۆگۆ لەتاكسیەكانیان بدەن.
 لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەكات پابەند بن و بەپێچەوانەوە توشی سزادان دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button