لە دیداری خێزانی شەهید هوجام سورچی و ماکرۆن چی روویدا؟

لڤین:

کوڕێکی شەھید ھوجام سورچی، رایگەیاند، ماكرۆن بەڵێنیدا، کە ھەرگیز پشت لە کورد ناکات و، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی کوردستان وتیشی هیچ داوایەکی تایبەتیمان لێنەکرد.

عومەر شەھید ھوجام سورچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: لە سەر داوای سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمە سەردانمان کرد و، چاوی بە ھەموو ئەندامانی خێزانەکەمان کەوت، داوامان کرد پشتگیری ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بکرێت و، خوێنی شەھیدان بە فیڕۆ نەچێت.

خێزانی شەهید هوجام سورچی کە لە چوار کوڕ و دوو کچ و دایکیان پێکهاتبوون لە کاتی سەردانەکەیان بۆلای ماکرۆن لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتەوە پێشوازیان لێکرا.

کوڕەکەی شەهید هوجام باسی لەوەشکردووە کە ئیمانیۆل ماکرۆن، زۆر پرسیاری کردووە و داوای کردووە، ھەرچی داواکاریان ھەیە بۆیان جێبەجێ دەکات، بەڵام ئەوان ھیچ داواکارییەکی تایبەتیان لە سەرۆکی فەڕەنسا نەکردووە.

عومەر شەھید ھوجام سورچی گوتیشی: داوامان کرد فەڕەنسا ھیچ کات پشت لە کورد نەکات و لە خۆشی و ناخۆشی پشتگیری کوردستان بکات، ئەویش باسی لەوەکرد سەربەزم، کە ئێوە لێرە دەبینم و چاوم پێتان کەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button