عێراق دەروازەی سنوری سازانی بە فەرمی ناساند

لڤین:

حکومەتی عێراق دەروازەی سنوری سازان لە نێوان پارێزگای ھەڵەبجە و ئێران دەکات بە دەروازەیەکی فەرمی.

عەمید سالار عەبدوڵا، نوێنەری حکومەتی ھەرێم بۆ کاروباری دەروازەسنوریەکان رایگەیاند، لە رابردوودا ھەوڵی زۆر دراوە بۆ بەفەرمی ناساندنی دەروازە سنوریە نافەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئەو ئاشکراشیکرد: بەفەرمی ناساندنی دەروازەی سنوری سازان رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە فراوانکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان پارێزگای ھەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێران.

ماوەیەکی زۆرە پەرلەمانتاران و حکومەتی هەریم لە هەوڵدان دەروازەی سنوری سازان بکرێتە فەرمی دوینێش دوو پەرلەمانتار ئاشکرایانکرد کە دەروازەکە کراوەتە فەرمی و لە ئێستادا پێویستە خزمەتگوزاریەکانی بۆ دابین بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button