وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هاوکاری مرۆییە

لڤین:

وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەریشدا دەبێت هەرێم داهاتەکان و شایستەی نەوت بنێرێتەوە،

عەلی عەلاوی، لە دیدارێکی میدیایدا لە گەڵ نوێنەری ژمارەیەک کەناڵ رایگەیاند:  وەزارەتی دارایی ناڕازی بووە لەناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەو پێیەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەناردنی جێبەجێی دەکەین و ناردنیشی تەنها لەبەر هۆکاری مرۆییە.

لە بارەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان وتی: لەبواری داراییدا پەیوەندی ئاڵۆزن، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندنابێت بە رادەستکردنەوەی داهاتی نەوت وەک رێککەوتنی لەسەر کرابوو و لەیاسای بودجەدا جێگیرکرابوو.

باسی لەوە کرد کە دووجار بودجە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەکراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەش 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button