ئەحمەد ئەنوەر: سکاڵا لەسەر وەزارەتی سامانەسروشتییەکان زۆرە

 

لڤین:

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێم ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانى سامانە سروشتییەکان ناچێتە پێش، بەهۆى ئەوەى دیوانی چاودێری دارایی ناتوانێت وردبینی بۆ داهاتەکانیان بکات.

ئەحمەد ئەنوەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند “ئێمە لەسەر کەرتی سامانە سروشتییەکان کاتی خۆشی و ئێستاش زۆر سکاڵامان بۆ هاتووە، بەڵام بەهۆیەی کۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و هێنانەوەی لەو کەرتەدا لە چوارچێوەی دامەزراوە رەسمییەکان نییە کاتێک کە دیوانی چاودێری دارایی نەتوانێت بچێت وردبینی بکات، ناتوانین لێکۆڵینەوەکانمان لەو کەیسانە بچێتە پێش”.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وتیشی “لە کەیسەکاندا رەنگە بەرپرسی باڵای تێدابووبێت، بەڵام ئیدانە نەکراوە، بۆ نموونە بریکاری وەزیری تێدابووە دادگایی کراوە و ئیدانە نەکراوە، بەڵام ئەوانەی سزادرابێتن تا ئێستا راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی تێدابووە و لەسەرو ئەو دوو پلەیەی تێدا نەبووە”.

حاکم ئەحمەد وتیشی “چەندین جار لەگەڵ هەردوو دەزگای ئاسایش لە هەولێر و سلێمانی قسەمان کردووە کە بەشی ئابوورییان هەیە، بەڵام تائێستا یەک کەیسی گەندەڵی یان یەک زانیاری لای ئەوانەوە نەهاتووەتە بەردەستی ئێمە”.

باسى لەوەشکرد”لە کەیسی قاچاخچێتی سەرسنورەکان دەبوو دەزگا فەرمییەکان زانیارییان بدایە بە ئێمە، بەڵام پێمان نەگەیشتووە، خۆ ئێمە هێزی تایبەتمان نییە بچین لە دەروازە سنورییەکان دانیشین بزانین چی دەگوزەرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button