بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دروست دەکرێت

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بڕیاریدا بەشیکی دیکەی کارەکانی شەوقانی 150 مەتری لە شاری هەولێر دەست پێ بکات.
مەسرور بارزانی بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، ڕەزامەندی پیشاندا بە دەست پێکردن و تەواو کردنی بەشێکی دیکەی ئەو شەقامە کە شەقامی (ھەولێر- کۆیە) تاوەکو (ھەولێر – شەقڵاوە) دەگرێتەوە.
ئەو بەشەی شەقامەکە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دەستبە کارەکانی بکرێت درێژییەکەی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی شەقامی خزمەتگوزاری دوو ساید بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.
بەشێکی ئەو شەقامە لە شەقامی (ھەولێر- بەحرکە) تا (ھەولێر-شەقڵاوە)یە تەواو بووە کارەکانی شەقامەکەش لەلایەن کۆمپانیای ھێمن گروپەوە جێبەجێ دەکرێت.