گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیرکران

لڤین:
دادگای عیراق دەستگیرکردنی گروپێکی راگەیاند، کە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاریی و گزیکردن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق.
ئەمرۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی عێراق راگەیەندراوێکی دادگای بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە گروپێک دەستگیرکراوون کە لە خۆئامادەکردندا بوون بۆ ئەنجامدانی ساختەکاریی و گزیکردن و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق.
گروپەکە دەیانویست بەو کارانەیان پشێوی سیاسی لە وڵات دروست بکەن و یاریی و گۆڕانکاریی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا بکەن. لە هەوڵی ئەوەدا بوون سوکایەتی بە کەسایەتییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییە دیارەکانی عیراق بکەن.
بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت ئاماژە بەوە دەکات یەکێک لە سیاسەتمەدارەکان لەگەڵ گروپەکە کۆبووەتەوە و پێشنیازی ئەوەی بۆ کردوون بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان چەند پەیج و ئەکاونتێکی ساختە دروست بکەن.