پەروەردەی گشتی سلێمانی فەرمانێکی توند دەردەکات

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکان فەرمانێکی توند دەردەکات و دەڵێت کار بە راپۆرتی پزیشکی ناکرێت بۆ بەخشینیان.

دڵشاد عومەر بە نوسراوێکی فەرمی سەرجەم پەروەردەکانی سنوری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە ئەرکی بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی نابەخشرێت.

لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە مەرجە بەرێوەبەر و یاریدەدەرەکەی لە قوتابخانەکاندا بکرێنە بەڕێوەبەری هۆڵ لە هەردوو خولی تاقیکردنەوەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کار بە راپۆرتی پزیشکی ناکرێت و هەرکەسێک راپۆرتی پزیشکی هێنا راستەوخۆ  لە بەڕێوەبەر و یاریدەدری قوتانخانە دوور بخرێتەوە.

دەقی نوسراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button