لە شەش بەنزینخانە نرخی بەنزین کرایە 730 دینار

لڤین:

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆی 90 بەنزینخانەی سلێمانی لە شەش بەنزینخانە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزیوە و هەر لیترێک بە 730 دینار دەفرۆشرێت.

بەھمەن قادر، راگەیاند “لە کۆی 90وێستگەی سوتەمەنی لە سلێمانیدا لە شەش وێستەگەدا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ 730دینار بۆ ھەر لیترێک دابەزیوە”.

ئەو وتیشی ” نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر وەک خۆیەتی و تەنیا نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزیوە، ئەو بەنزینە بەرھەمی ناوخۆییە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەی وێستگەکان زیاتر بێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو کەمال ئەترسوشی وەزیری سامانە سروشتییەکن رایگەیاند کە بەغداد بەنزین دەنێرێت بۆ هەریمی کوردستان و بەو هۆیەوە نرخی بەنزین دەبێتە 650 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button