قوباد تاڵەبانی: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەك ئاڕاستەی نیشتمانی كار بكات

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەك ئاڕاستەی نیشتمانی كار بكات و هەنگاوەكانی چاكسازییش جێبەجێ بكرێن.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی وەزیری كاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد وتی، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەك ئاڕاستەی نیشتمانی كار بكات و هەنگاوەكانی چاكسازییش جێبەجێ بكرێن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هێزی هاوپەیمانانی كرد كە هاوكار و هەماهەنگ بوون لە پرسی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، دواتریش وەزیری پێشمەرگە باسی لەهەنگاوەكانی چاكسازی كرد كە گەیشتوونەتە چ ئاستێك و پێویستییەكانی قۆناغی داهاتوو بۆ جێبەجێ كردنی هەموو ئەو هێڵانەی كە دیاری كراون بۆ چاكسازی لە وەزارەتەکە.
تاڵەبانی جەختی كردەوە، دەبێت بەردەوامی بدرێت بە چاكسازییەكان لەسەر بنەمای ئەو پلان و هەنگاوانەی كە بەھاوبەشی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان دیارییان كردووە وتیشی : دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەك ئاڕاستەی نیشتمانی كار بكات و هەنگاوەكانی چاكسازییش جێبەجێ بكرێن.