ژنێکی تورک هەرچەندە سەگ و پشیلەی سەردەبڕی و دەیخوارد بەڵام سزا نەدرا

لڤین:

ژنێکی تورک هەرچەندە سەگ و پشیلەی سەردەبڕی و دەی خوارد، بەڵام دادگا نەیتوانی سزای بدات تەنها دەیەویت چاودێری بکات.

فاتما چ، لە مانگی 11 ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی توزلا-ی ئیستەنبووڵ وتبووی پشیلە لە شەقامەکە دەبڕێت و دەیانخاتە ناو جانتایەک و دەیباتەوە ماڵەوە بۆ خواردن ئەو خەڵکەی لە ناوچەکەبوون بەو قسەیە توشی شۆک بوون و دەستبەجێ بارودۆخەکەیان بە پۆلیس ڕاگەیاند.

دوای چاودێری پۆلیس ژنەکە دەستگیرکرا، لەو کاتەدا کە دەستگیرکرا پشیلەیەکی سەربڕدراویشی پێبوو، دواتر گواستراوەتەوە بۆ دادگا دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ساڵانێکە پشیلە و سەگی سەردەبڕیو گۆشتەکەی دەخواردن.

فاتما چ وتی “من پێشتر پشیلە و سەگم سەربڕیوە. من پەشیمان نیم کارێکی نایاساییم نەکردووە، تا وابزانم تاوانێکم ئەنجام داوە” هەر بەوهۆیەوە دادگا بڕیاریدا چاودێری فاتما بکات، داواکاری گشتیش دەستنیشانی کردبوو پێشتر نەخۆشی شیزۆفرینیای لەسەر دیاریکراوە.

فاتما لە کاتی دەستگیرکردنیدا وتوشیەتی: خوا دروستی کردوون تا من بیانخۆم. هەرچەندە بڕیاربوو بە هۆی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی و جۆشدانی خەڵک بۆ ڕق و دوژمنایەتی سزا بدرێت، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە نەخۆشی هەبووە بۆیە دادگا نەیتوانی سزای بدات.

ئەو ژنە لە دوای دەستگیرکردنی بە فەرمانی داواکاری گشتی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی پاش ئەوەی بە نزیکەی دوو هەزار لیرە غەرامە کرا بە پێی یاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان، لە ڕابردوودا پێنج جار بە هۆی کوشتنی ئاژەڵەوە دادگایی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button