تورکیا: 28 ئامانجمان لە هەرێمی ئاسۆس تێکشکاند

لڤین:
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانەی هەڵمەتێکی ئاسمانیدا لە هەرێمی ئاسۆس تێکشکاندنی 28 ئامانجی سەر بە پەکەکەی ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “ئۆپەراسیۆنی دژەتیرۆری کاریگەر و گشتگیری هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی گروپە تیرۆریستییە جوداخوازەکان بە سووربوونی زۆرەوە ئەنجام درا”.
وەزارەتەکە بڵاوی کردووەتەوە لە هەڵمەتێکی ئاسمانیی هاوئاهەنگ لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی (میت) لە ناوچەی ئاسۆسی “باکووری عێراق لە قوڵایی 200 کیلۆمەتردا بەکاریان هێناوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “هەڵمەتە ئاسمانییەکە کە زیاتر لە 20 فڕۆکەی تێدابوو، 28 ئامانجی سەر تێکشکاند، کە بریتین لە پەناگە، کۆگاکانی تەقەمەنی، کە پێیان دەوترێت شوێنی بارەگا و ئەشکەوت “.
ئەوەشی وتووە لێدانێکی قورسی بە ئامادەبوونی ئەو گروپە لەو ناوچەیەدا گەیاند، هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە هێرشەکانیان بۆسەر گەریلا بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ چەند گوندێکی سنوری پێنجوێن بۆردومان کران و زیانی بە کشتوکاڵی خەڵکی سنورەکە گەیاند و تا ئێستاش هیچ زیانێکی هێزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەو ناوچەیە رانەگەیەندراوە، چونکە بە وتەی خەڵکی ناوچەکە لەوسنورانەدا تەنها گەریلاکانی پارتیپژاک بونیان هەیە نەک گەریلاکانی پەکەکە.