هاوپەیمانی كوردستان ڕەنگدانەوەی خەون و خواستی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕانە

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، بە پێویستی دەزانێت تیمەكانی یەكێتی و گۆڕان لە حكومەت و پەرلەمان هەماهەنگی زیاتر دروست بكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ )، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمەكانی یەكێتی و گۆڕان لە حكومەت و پەرلەمان كۆبووەوە، بە پێویستی زانی لەمەودوا تیمەكانی یەكێتی و گۆڕان چ لە حكومەت و چ لە پەرلەمان هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر لە نێوانیاندا دروست بكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی كوردستان.

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە، قوباد تاڵەبانی داوای کردووە،” هاوپەیمانی كوردستان ڕەنگدانەوەی خەون و خواستی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕانە بۆ دروستكردنی نوێنەرایەتییەكی بەهێزی كوردستانی لە بەغداد، باسی لەوەشكرد، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەردوولا بۆچوونی هاوبەش و نزیكیان هەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو كادران و هەڵسوڕاوان و ئۆرگانەكانی یەكێتی و گۆڕانە لەم هەڵبژاردنەدا بە هەموو توانایانەوە كار بكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات”.

لە کۆتایدا هاتوە،” لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئامادەبووان كرد كاری جدی بكەن بۆ پشتگیریكردنی كاندیدەكان و سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button