وەزارەتی دارایی بڕیاریدا زیاتر لە ١٩ ملیار دینار بۆ کەسوکاری شەھیدان خەرج بکات

لڤین:
وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنى زیاتر لە ١٩ ملیار دینار، بۆ دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا پارەی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان لە ساڵەكانی 2016 تا 2019 كە نزیكە
زیاتر لە ١٩ ملیار دینارە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی وەزارەتی شەهیدان خەرج بكات.
ەەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.
وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە “ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت”.