وەزیری بەرگری تورکیا: ھەستیارترین پرسمان لەگەڵ ئەمریکا یەپەگەیە

لڤین:

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیان ھەستیارترین پرسی وڵاتەکەی لەگەل ئەمریا یەپەگەیە، دەشلێت سەدانجار بە ئەمریکایان وتووە ھاوپەیمانی شەڕی داعش لەگەڵ ئێمە بکەن.

خەلوسی ئاکار، راگەیاند: هەستیارترین پرس لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا، پشتیوانی وڵاتەکەیە بۆ یەپەگە کە باڵی پەکەکەیە لە سوریا، ئێمە چاوەڕێین ئەمریکا واقیعبین بێت، چونکە ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر نەکەین پەیوەندیمان لە هیچ پرسێکی دیکەش بەرەوپێش ناچێت.

وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: هێرشی یەپەگە بۆ سەر خەڵكی سڤیل لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا زیادیکردووە، ئەنقەرە دڵنیایە زۆربەی ئەو هێرشانەی لەو ناوچانە دەکرێن یەپەگە لێی بەرپرسە.

 

ئاکار رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت بەھۆی ھاوپەیمانێتیەکەیان بۆ شەڕی داعش رایگەیاند “پێمانوتوون هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمە بکەن نەک یەپەگە بۆ ئەو شەڕە، سەدان جار پێمان وتوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button