وتەبێژی تاڵیبان لە بارەی دیداری لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی روونکردنەوە دەدات

لڤین:

وتەبێژی تاڵیبان لە بارەی دیداری لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت هیچ رۆژنامەنوسێک خۆی وەک کەناڵی ئیسرائیلی نەناساندووە.

محەمەد سوهێل شاهین، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە دۆحەی وڵاتی قەتەر نیشتەجێیە، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی “کۆن”ی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.

شاهین لە تویتێکدا لەو بارەیەوە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردەوە: من ڕۆژانە چەندین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دەکەم دوای ئەو گۆڕانکاریانەی کابولی پایتەخت روویاندا بۆ خەلافەتی ئیسلامی تاڵیبان، ڕەنگە هەندێک ڕۆژنامەنووس نکۆڵی لێبکەن، بەڵام من چاوپێکەوتنم لەگەڵ هیچ کەسێک نەکردووە کە خۆی وەک میدیای ئیسرائیلی ناساندبێت.

ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەکردووە کە محەمەد سوهێل شاهین قسەی لەگەڵ پەیامنێر ڕۆی کایس کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبکات کە خۆی وەک کەناڵێکی ئیسرائیلی ناساندووە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا کە کەناڵە ئیسرائیلیەکە  بڵاویکردەوە شاهین وتی “نابێت خەڵک بترسن و ڕابکەن، جێبەجێکردنی شەریعەت مانای ئەوەیە کە ئاشتی و سەقامگیری زیاتر دەبێت”.

هەر لەو دیدارەدا شاهین وتویەتی کە تاڵیبان حەزیان لە پەیوەندی باش لەگەڵ جیهان هەیە و زیان بە کەمینەکانی ئەو وڵاتە ناگەیەنن، هەر جۆرە هاوکارییەکی نێوان تاڵیبان و حەماسی فەڵيستینیشی ڕەتکردوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button