سەربەست لەزگین: مینێکی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە

لڤین:

بریکاری وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند پەکەکەمینێکی چێندراویان لە سەر رێگای پێشمەرگە داناوە و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بووە. 

سەربەست لەزگین،   رایگەیاند “لەسنوری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە هەستاون بەدانانی مینێکى چێندراو لە رێگەی هاتووچۆی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە، لە ئەنجامدا مینە چێندراوەکە بە ئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە”.

بریکاری وەزیری پێشمەرگە لە پشکی پارتی ئەوەشی راگەیاندووە “خۆشبەختانە زیانی رۆحی لێ نەکەوتۆتەوە، تەنیا پێشمەرگەیەک بەسوکی بریندارە”.

لەزگین وتیشی “دەمانەوێ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەينەوە كەچەندین جارە پەکەکە ئەم رەفتارانە لە سنوری ئەرکی پێشمەرگە دووبارە دەکاتەوە ھەروەھا کاری تێکدارانە ئەنجام دەدات، بەم رەفتارانەیان مەترسی لە سەر سنورەکان و خەڵکی مەدەنی دروست دەکەن”.

ئەوەس لە کاتێکدایە لە لە ماوەی رابردوودا پەکەکە رایگەیاند کە سێ گەریلایان لەلایەن هێزێکی پارتییەوە لە سنوری خەلیفان هێرشیان کراوەتە سەر و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button