جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:
ئەوەی بەنزینی بەدەستە لە حکومەتی خۆجێی گەورەترە

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن.
بەرزان شێخ محەمەد لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که هۆکارێک بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه ئه‌و به‌نزینه گرانه”.
ئەو وتیشی “هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرخکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆنمونه بۆ یه‌ک تانکه‌ر هه‌زار و 200 لیتر جاران 25 دۆلار بوو به‌ڵام ئێستا 75 دۆلاره، 100 دۆلاریش له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکه‌وه ده‌یده‌ن کۆمپانیای دڵنیایی جۆره‌ها کۆمپانیایان دروستکردووه له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیارێک بدات که ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌فرۆشێت به‌نزینخانه‌کان نه‌توانن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی بکه‌نه سه‌ر.”
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەی خستەڕوو” ئه‌و به‌نزینه‌ی که دێت دێته ناو ساحه‌ی به‌نزینه‌وه له‌وێ هه‌یه 25 دینار وه‌رده‌گرێت هه‌یه 100 دینار وه‌رده‌گرێت تاڕاده‌یه‌ک له سلێمانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه به‌ئاره‌زووی خۆیان یه‌ک دوو بازرگانن و خۆیان ده‌یفرۆشن.”
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا باسی لەوەشکرد، وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ره‌تاوه که به‌نزین نرخه‌که‌ی چووه 500 دینار حکومه‌تی خۆجیمان هۆشیار کرده‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانیدا ڕێککه‌وتین که لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوون دابنێین “به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن.”
ئاماژەی بەو دەسەڵآتەشکرد وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته له هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه به‌رزتره له حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانه، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌هه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌نزین هێنانیان هه‌یه که‌سانی حیزبی له پشتیانه‌وه‌ن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ چاکسازییەک لە مەرزەکان کرابێت، لەو ڕووەوە وتی” من نازانم له‌وانه‌یه چاکسازییان له‌ناو حیزب‌دا کردبێت، به‌ڵام چاکسازی له حکومه‌تدا نه‌کراوه و هیچ له مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به مه‌رزه‌کان، هیچ نابینیین که گۆڕا بێت”.
وتیشی “ئێمه وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پشتگیری هه‌موو شتێکی چاکه‌ین به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یکه‌ن ته‌نها له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانیدایه بابه‌تی حیزبیه، له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه.”
ئەو کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە ئەوەشی روونکردەوە “نه حکومه‌تی خۆجێی و نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باوه‌ڕییان به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان نییه، ئێستا پارێزگای سلێمانی پێویسته زیاتر په‌یوه‌ندیه‌کی توند وتۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا هه‌بێت که پرسیاریشی لێده‌که‌ین ده‌ڵێن من به دوو به‌یان له ساڵی 2018 دا وه‌کو کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کاره‌کانم ده‌که‌م واته ئه‌وه حکومه‌ته باوه‌ڕی به لامه‌رکه‌زی نییه و باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانمان له یاسایه‌کدایه ئه‌و یاسایه‌ش ناتوانێت به‌رگری له‌و بابه‌تانه بکات.”
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت” له هه‌رێمی کوردستاندا، حیزب ده‌سه‌ڵاته، حکومه‌ت ده‌سه‌ڵات نییه، ئه‌و حیزبانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمیان پێکهێناوه به‌داخه‌وه، وابڕیاربوو که په‌یڕه‌وێک دابنێن بۆ لامه‌رکه‌زیه‌ت به‌ڵام ئێستا ئێمه ده‌یبیستین له وه‌زاره‌ته‌کان ده‌سه‌ڵات شۆڕده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی به لامه‌رکه‌زییه‌ته‌وه نییه واته سیسته‌مێکه له‌ڕواڵه‌ته‌دا په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی ده‌سه‌ڵات بۆ خواره‌وه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا لامه‌رکه‌زی نییه، لامه‌رکه‌زی بریتییه له هاوبه‌شی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ند و حکومه‌ته خۆجێیه‌کان که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکان ده‌گرێته‌وه.”