نەخۆشخانەیەکی شەنگال بۆردومانکرا

لڤین:

میدیا ناوخۆییەکان، فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی نەخۆشخانەیەکیان کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا سێ جار بۆردوومانی دەڤەری سكێنێ-یان لە شەنگال كردووە.

بەپێی میدیاکان،” فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا نەخۆشخانەیەكی سكێنێ-یان كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون، كاتێك هاوڵاتیانی گوندەکە ویستوویانە بەهانای بریندارانی ناو نەخۆشخانەكەوە بچن، فڕۆكەكانی توركیا ئەوانیشیان كردووەتە ئامانج”.

ئاماژە بەوەدراوە تاکو ئێستا ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکان ئاشکرا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button