وەزارەتی دەرەوەی عێراق:  بەشار ئەسەدمان بانگهێشت نەکردووە

لڤین: 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریای بانگهێشت کردبێت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق لە ڕێی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیەوە بانگھێشتی حکومەتی دیمەشقی کردبێت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەو بانگھێشتەوە نیە و ھیچ لایەنێکیش جگە لە حکومەتی عێراق مافی ئەوەی نیە وڵاتان بانگھێشتنی لوتکەکە بکات.

نوسینگەی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکرای دەکات نامەیەکی مستەفا کازمی داوەتە ئەسەد کە تێیدا ھۆکارەکانی بانگھێشتنەکردنی سوریا بۆ لوتکەکە خراوەتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button